مێرکل قوربانیانی دەستی تیرۆر بەسەر دەکاتەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 8 ساڵ بەسەر ئاشکرکردنی "شانەی تسفیکاو" کەبەگروپی"ئێن ،ئێس،ئو"ی ڕاستڕەوی توندرەو ناسراون ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گوڵی سپی دەخاتە سەر مەزاری یەکەمین قوربانی دەستی ئەو گروپە تیرۆرستەی ئەڵمانیا!

لەکاتی دانانی گوڵدا لەسەر مەزاری"ئەنفرید ئەنفریدسمسیک"و ئەو درەختەی کەزیانی بەرکەوتبوو وتی..گوڵمان داناو دەمانەوێ بڵێین حکومەتی ئەڵمانیا هەروەکوچۆن بەڵێنیدابوو بە کەسوکاری قوربانیەکان هەموو توانایەکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە.

لەنیوان ساڵانی 2000 و 2007  ئەم گروپە هەشت کەسیان لەشارە جیاجیاکانی ئەڵمانیا کوشت کە کە زۆربەیان" کوردی تورکیا "بوون ئەمە جگەلە کوشتنی کەسێکی یونانی و پۆلیسێکی ئەڵمانی و لەکاتی خۆشیدا ئەو گروپە بەرپرسیارێتیان لەئەنجامدانی ئەو تاوانانە ڕاگەیاند و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گروپەش "بونهارت موندلوز"بوو کە پێش دەستگیرکردنی خۆی کوشت.


PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

6/11/2019 14:28:00