مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی لەكۆبوونەوەدایە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 6-11-2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی و بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی دەستپێكرد.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی عیراق و ناوچەكە.

PUKmedia تایبەت

6/11/2019 12:23:00