له‌ هه‌ر 11 خوله‌كێكدا منداڵێكی یه‌مه‌نی گیان له‌ده‌ستده‌دات

نووسینگه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد به‌هۆی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه‌ هه‌ر 11 خوله‌كێك منداڵێكی ئه‌و وڵاته‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ نووسینگه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی كردووه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌هۆی دۆخی ناله‌باری یه‌مه‌ن و جه‌نگ و نه‌بوونی، هه‌ر 11 خوله‌كێك منداڵێكی یه‌مه‌نی به‌هۆی برسێتی و نه‌بوونی و به‌دخۆراكی گیان له‌ده‌ستده‌دات.

 له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ منداڵانی یه‌مه‌نی زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتووه‌ به‌هۆی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

 پێشتریش ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشكارییان دابوو له‌ هه‌لومه‌رجی ناله‌باری دانیشتوانی یه‌مه‌نی به‌ تایبه‌ت منداڵانی ئه‌و وڵاته‌. 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

6/11/2019 11:04:00