كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی حزب و لایەنە سیاسییەكان لە هەولێر دەستیپێكرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 5-11-2019،  د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و كەسی یەكەمی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆبۆوە و بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكەدا دواین پێشهاتەكانی عیراق تاوتوێ بكەن.

هەر لە كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكانی هەمواری دەستوری عیراق دەكرێت.

PUKmedia تایبەت 

فۆتۆ/ ئەژی عومەر

5/11/2019 11:11:00