ڤیدیۆ.. شه‌ڕی رۆژنامه‌نووسێكی سوری و سه‌ربازێكی تورك

رۆژنامه‌نووسێكی سوری .. ئێره‌ خاكی سوریایه‌ .. خاكی ئێمه‌یه‌
له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌واڵی ڤیدیۆیی خانمه‌ رۆژنامه‌نووسێكی سوری بڵاوبوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی تورك ده‌بێته‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێیان، ئه‌و سه‌ربازه‌ توركه‌ له‌نێو مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازیی روسی توركیدا بووه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لعازله‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ سوریه‌و بۆ كه‌ناڵی ئه‌لغه‌دی عه‌ره‌بی كار ده‌كات، ئه‌م شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵییه‌ كاتێك روویداوه‌ كه‌ سه‌ربازه‌ توركه‌ كه‌ رێگه‌ی پێنه‌داوه‌ وێنه‌ بگرێت، به‌عه‌ره‌بیه‌كی لاوازو شه‌ق و شڕ پێی وتوه‌ مه‌یه‌ره‌ پێشه‌وه‌و له‌دووری  سه‌د مه‌تر بوه‌سته‌، ئه‌ویش تووڕه‌ ده‌بێت و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ كه‌ بۆچی 100 مه‌تر دووربكه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ خاكی سوریایه‌، ئێره‌ خاكمانه‌، ئه‌گه‌رهاتینه‌ خاكتانه‌وه‌ ده‌توانیت قسه‌ بكه‌یت.

 PUKmedia سه‌رچاوه‌: سایتی الحره‌
و: عومه‌ر ره‌شید

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

4/11/2019 16:59:00