له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی 1-11-2019،  كه‌ ساڵڕۆژی پشتگیری و یادكردنه‌وه‌و به‌رخودانه‌ له‌ كۆبانێ له‌ شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی و پلاتفۆڕمی پشتیوانی له‌كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆبنھاگن سازكرا، كه‌وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یام و بروسكه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان. سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ یاداشتێكیان ده‌رباره‌ی داگیركارییه‌كانی توركیا دایه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌دانیمارك.

 جێگای ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دانیمارك، ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخستنه‌كانی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبنھاگن به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌بوون.

PUKmedia وشیار جه‌لال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیمارك

2/11/2019 19:11:00