كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری پلاندانان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی غازی ئاغا یونس سه‌عید ئاغا عوزێری، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم د. دارا ڕه‌شید- وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار‌و مافپه‌روه‌ر (غازی ئاغا یونس سه‌عید ئاغا عوزێری)ی خه‌زووری جه‌نابتم زانی، له‌ناخه‌وه دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێت و خوای گه‌وره سه‌بووری هه‌موومان بدا‌و كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
PUKmedia
26/10/2019 21:27:00