نه‌مسا.. كه‌رتی رێكخستنی ڤین كۆنفرانسی ئه‌نجامدا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20-10-2019 به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراو وكارگێڕانی كۆمیته‌، كه‌رتی رێكخستنی ڤییه‌ننای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌یی  بۆسه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی سنوری كه‌رتی ڤین رێكخست.

به‌ مارشی مه‌شخه‌ڵان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان دستیپێكرد، هه‌ریه‌ك له‌ كارگێڕانی كۆمیته‌ باسیان له‌به‌رنامه‌ و كارو پێشنیاره‌كانی خۆیان كرد بۆ داهاتووی رێكخستنه‌كان و‌ سوپاس و پێزانینی خۆیان به‌ ئه‌ندامان ڕاگه‌یاند و دڵنیایان كردن كه‌جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ بن كه‌ پێیان به‌خشیون.

لێپرسراوی كۆمیته‌ ،(راستی جوامێر) به‌رنامه‌ی كاری كۆمیته‌ی بۆ ئه‌ندامانی ئاماده‌بووانی خسته‌ڕوو،‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ كۆنفرانسی كه‌رتی ڤین ڕونكرده‌وه‌ و داوای خۆكاندیدكردنی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد، پاشان كۆمه‌ڵیك ئه‌ندامی خۆبه‌خش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ،ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی كه‌رتیان پێ سپێردرا.

عه‌بدوڵڵا پۆڵا لێپرسراوی كه‌رتی ڤییننا
هه‌كار دڵشاد هاوكاری ڕێكخستنی كه‌رت
ندی كامل لێپرسراوی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌رت

پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاماده‌بووه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌كارگێڕانی نوێی هه‌ڵبژێردراوی كه‌رتی ڤین كرد وهیوایان خواست كه‌هه‌موویان پێكه‌وه‌ ته‌بایی ویه‌كڕیزی و به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی (ی.ن.ك) بپارێزن.


PUKmedia

21/10/2019 09:39:00