كۆسره‌ت ڕه‌سول: سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌ر كادیرێكی دڵسۆز و نووسه‌رێكی دیار بوو

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و ڕووناكبیر و نووسه‌ر سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌ر، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگیری سكرتێری گشتی  پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێكانی سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌ر ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیرو ڕووناكبیرو نووسه‌ری گه‌له‌كه‌مان سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌رم بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ڕووناكبیرانی كورد ده‌كه‌م.

هه‌ڤاڵ سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌ر له‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خۆیدا وه‌ك كادیرێكی دڵسۆزو نووسه‌رێكی دیار خزمه‌تێكی زۆری به‌ بزاڤی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه‌و جێپه‌نجه‌ی دیاره‌و ڕۆڵی هه‌رگیز له‌بیر ناكرێ.

هیوادارم كۆچی هه‌ڤاڵ سه‌ڵاح ڕه‌نجده‌ر دواكۆست و ناخۆشی هه‌موومان بێ، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات.


انا لله وانا الیه راجعون


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

 

PUKmedia

20/10/2019 11:01:00