کۆسرەت رەسوڵ عەلی: با یەکڕیزیمان بپارێزین

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی ئەو هێرشانەوە کە دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکە....................

‎بەداخەوە سەرباری هۆشداری و ناڕەزایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەشکرکێشی و پەلاماری بۆ باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، کە سەرباری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی سوریا، ژیانی هەزاران مرۆڤی مەدەنی بێدیفاع لەژێر مەترسی تۆپباران و ئاگری شەڕدان.

‎پەنابردن بۆ بژاردەی شەڕ و بەلاوەنانی بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی، کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێ و ئاسایش و ئۆقرەیی ناوچەکە و جیهانیش دەخاتە مەترسیەوە و جارێکی تر هەڕەشەی تیرۆر كوچي به ليشاو بەجۆرێکی تر سەرهەڵدەداتەوە. 

داوا لە کۆمەڵگای نێوەوڵەتی دەکەین، چۆن لە جەنگی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی گەلی قارەمانی کوردستان بوون، لەم پەلاماردان و لەشکرکێشەیشدا، بێنەدەنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگەگرتن لەکارەساتی گەورەی مرۆیی و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە. لەمڕووەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، لە کۆبونەوەی چاوەروانکراویاندا گەلەکەمان نائومێد نەکەن و لەبەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشیدا بڕیاربدەن.

لەم بارودۆخە ئاڵۆزو مەترسیدارەدا، داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستان و گەلی کوردستان دەکەم، تەبایی و یەکریزیمان بپارێزین و نێوماڵی کوردستان تۆکمەتر بکەین. هەموو هەوڵێکمان بخەینەگەر بۆ هاوکاری مرۆیی ئاوارەکان و بەکارهێنانی هەموو کەناڵە پەیوەندییە دیپلۆماتیەکان لە پێناوی ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی مەترسیەکان. 

هەروەها دەستپێشخەری کۆبونەوەو ميوانداريكردني لوتکەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەخەمەروو و بۆ پتەوکردنی تەبایی لایەنە سیاسیەکان و یەکریزی گەلەکەمان و یەکخستنی هەڵوێستەکان و ئامادەکاری بۆ رووبەروبونەوەی مەترسیەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان. 

‎سەربکەوێ ئاشتی ، نەفرەت لە شەڕو خوێنڕشتن. 

 

‎کۆسرەت رەسول عەلی

‎جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی

PUKmedia 

9/10/2019 21:28:00