ئەردۆگان دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی لەباكوری سوریا راگەیاند

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی  لەباكوری سوریا راگەیاند.

هاوكات هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەباكوری سوریا بۆردومانیان دەستپێكردوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخەنەڕوو.

لەلایەكی تریشەوە ئاژانسی (سانا)ی رەسمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە كە توركیا بەچڕی لەڕێی ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی سەرێكانی باكوری سوریای دەستپێكردوەو بەهۆیەوە ئاوارە بوونی خەڵكی ناوچەكە دەستپێكردوە.

دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لەكاتێكدایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناڕەزایی گەورەی لێكەوتەوە.

PUKmedia  ئاژانسەكان  

9/10/2019 16:21:00