براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا دیاری كران

له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی نوێ سێ بیرمه‌ندی فیزیا خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی 2019 پێبه‌خشرا.

له‌شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید له‌ مه‌راسیمێك كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای نۆبڵ ڕێكخرابوو هه‌ریه‌ك له‌ جه‌یمز پیبڵز بیرمه‌ندی كه‌نه‌دی و مایكل مه‌یه‌ر و دیدیه‌ كۆیلۆز خه‌ڵكی سویسرا خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیایان پێبه‌خشرا.

بڕی خه‌ڵاتی 9 ملیۆن كرۆنه‌ كه‌ ده‌كاته‌738 هه‌زار پاوه‌ند.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

9/10/2019 10:28:00