كارتی زانیاری بۆ خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان دروست ده‌كرێت

له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم به‌ ئامانجی به‌ پیشه‌یی كردنی كاری ته‌كسی، گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لۆگۆ و له‌زگه‌ی ته‌كسی بۆ شاره‌كانی هه‌رێم ئیمزا كرا.

ئه‌مڕۆ 8-10-2019، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ته‌نده‌ری بۆ ده‌رچووه‌ گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لۆگۆ و له‌زگه‌ی ته‌كسی بۆ شاره‌كانی هه‌رێمیان ئیمزا كرد.

راشیگه‌یاند: وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارتێكی زانیاری بۆ هه‌موو خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان دروست ده‌كه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌خۆده‌گرێت و له‌ جامی ئۆتۆمبیله‌كان ده‌درێت.

PUKmedia

8/10/2019 19:05:00