لاهور شێخ جه‌نگی: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگیر ده‌كات

لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتی تویته‌ر، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاندو ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوله‌ ناوچه‌كه‌دا ".

لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاندووه‌: بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و رێگه‌دان بۆ پێشڕه‌ویكردنی توركیا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر عیراقیش ده‌بێت.

لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هاوبه‌شێكی پشت پێ به‌ستراوی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و قوربانیه‌كی زۆری داوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و هێزانه‌ بپارێزرێن.

PUKmedia

 

45454545111.jpg

7/10/2019 19:15:00