ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی داواكاری خۆپیشاندەران دەكات

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا گفتوگۆی داواكاری خۆپیشاندەران بكات.

لەوبارەیەوە دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێمان راگەیەنراوە كە سبەینێ سێ شەممە 8-10-2019، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: هەرچەندە هەندێك فراكسیۆن بڕیاری بایكۆتی دانیشتنەكەی سبەینێیان داوە، بەڵام پێدەچێت دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت چونكە پەیوەندی بەهاووڵاتیان و داواكاری خۆپیشاندەرانەوە هەیە.

PUKmedia تایبەت

 

7/10/2019 12:59:00