خوێندكارێكی تری رووداوەكەی رێگای دوكان گیانی لەدەستدا

خوێندكارێكی تری رووداوی وەرگەڕانی پاسەكەی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان گیانی لەدەستداو باری تەندروستی خوێندكارێكی تریش ناجێگرە.

لەوبارەیەوە سیامەند عەلی ئێشكگری كارگێڕی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی پاسێكی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكانەوە لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان  لەشوێنی رووداوەكە كچە خوێندكارێك گیانی لەدەستداوەو هەر لەوێوە تەرمەكەی رەوانەی پزیسكی دادوەری كراوە، 22ی تریش بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.

وتیشی:دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی شار كچە خوێندكارێكی تر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شار گیانی لەدەستداوەو تەرمەكەی رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوەو باری تەندروستی خوێندكاریش تریش ناجێگرە.

ئەوەشی خستەڕوو: چارەسەری پێویست بۆ سەرجەم بریندارەكان كراوەو سەرجەمیان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.

PUKmedia تایبەت 

پاسێك بەژمارەیەك خوێندكارەوە وەردەگەڕێت

 

 

6/10/2019 16:57:00