ئابووریى كوردستان

ئابووریى كوردستان
گاجووت: به‌و زه‌لامه‌ ده‌گوترێ كه‌ دواى نه‌فه‌رێك كه‌بابى عومه‌رى ئه‌جێ، چایه‌كى خه‌ڵوزى بۆ بێنن بڵێ پێم ناخورێ
براگه‌وره‌: بریتییه‌ له‌و مڵۆزمه‌ى كه‌ مۆبایله‌كه‌ى تۆ له‌ شه‌حن ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى خۆى پێوه‌ ئه‌كات
ژیان: گه‌مه‌یه‌كه‌ دوگمه‌ى (گوم خوارد)ى تیا نىیه‌
جنۆكه‌: ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ تۆ ئه‌زانى درۆیه‌ به‌ڵام خۆى قه‌ناعه‌تى وانىیه‌
ناڕه‌زایه‌تى: هه‌ستێكه‌ كورد به‌ جنێو دایئه‌مركێنێته‌وه‌
باوك: مه‌خلوقێكه‌ ده‌ستكارى هه‌موو شتێك ئه‌كات؛ سپلیت، كۆنترۆڵى ته‌له‌فزیۆن و موسته‌قبه‌لى تۆ
دڵ: ئه‌ندامێكه‌ هه‌تا زیاتر بچێته‌ ساڵه‌وه‌، ئه‌قڵ ئاسانتر ئه‌یخه‌ڵه‌تێنێ
دووباره‌: پوولێكه‌ دۆمینه‌ یه‌ك دانه‌ى تێدایه‌ و وتارى مه‌سئول سه‌د دانه‌
ئابووریى كوردستان؛ ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست مانگاوه‌ بوایه‌ ماست هه‌رزانتر ئه‌بوو له‌ئێستا
مه‌علومات؛ شتێكه‌ كورد له‌باره‌ی هه‌موو مه‌وزوعێكه‌وه‌ هه‌یه‌تى

6/10/2019 14:55:00