داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كرێت به‌شداربن له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6-10-2019 لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و داواشیان له‌و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ تائێستا به‌شدارنه‌بوون بێنه‌ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاوپه‌یمانی كوردستانی رایانگه‌یاند، له‌ئێستادا 23 لایه‌ن له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌تییه‌كه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانی عیراقدا كورد ده‌نگی پێویست له‌نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك به‌ ده‌ستبهێنێت.

 وتیشیان: هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌رگای كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تائێستا له‌گه‌ڵمان به‌شدار نه‌بوون و به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ین بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌.

له‌باره‌ی پلانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، پلانێكی گشتگیرمان بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌ گرنگترینیان مادده‌ی 140 و خوێندن به‌زمانی كوردی و به‌رقه‌راربوونی ئارامی و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت
 

 

6/10/2019 13:26:00