نوێنه‌رانی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 7-10-2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ دیلان غه‌فوور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت نوێنه‌رانی كورد له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن به‌شداربن، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌ و تایبه‌ته‌ به‌خۆپیشاندانه‌كان.

 وتیشی: وه‌ك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌رانداین و پشتگیریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ یادنه‌چێت كه‌ پێویسته‌ ئارامی وڵات بپارێزین.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌راندا به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن تایبه‌ت بكات به‌خۆپیشاندانه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ بۆ كێشه‌كانی هاووڵاتیان.

PUKmedia تایبه‌ت

 

6/10/2019 10:05:00