مام جەلال ڕابەرى گۆڕانكارييە گەورەكان

دوربينينى وێستگه ستراتيژيیەكان ....

سه رۆكێكى ديپلۆماتكار.... پێشمەرگەيەكى خاكى .... دڵێكى گەوره و دڵميهرەبان ...

سياسەتمەدارێكى بێرق و كينه ... دۆست و هەڤاڵ و پەناگەى خانوه قوڕەكان ...

كوردستانى و پشتيوانى كێشەى ڕەواى پارچەكانى ترى كوردستان ...

كوردپەروەر و دامەزرێنەرى بيرى ئازاديخوازى و بيروڕاى ئازاد له كوردستان .....

پشتيوانى ژنانى كوردستان ... كێوێك لە پشتيوانى بۆ هەموو  پێكهاته و هەموو چين و توێژەكانى كوردستان ...زۆر گۆڕانى گەورەت كرد.

دڵنيام لەو داهێنان و سەربەستييەى ئەمڕۆى كوردستان پشكى شێر بەر جەنابى مام دەكەوێت ...

مام تۆ مامۆستا و ڕابەرو ئوستادم بويت .... زۆرت لێفێربووم . ڕەوشتى بەرز ... ئازايەتى لەبەرانبەر نەيارەكانى كورد ...

دڵسۆزى و جدييەت لە كارو چالاكيیەكان ... ئەى مامۆستاى كوردايەتى تۆ نامرى و تۆ لە مردن زۆر بەرزترى ...

بۆ بەنده ڕۆژانه سود لە ئامۆژگارى و ڕينوماييەكانت وەردەگرم .. وا دوو ساڵ تێپەڕبوو بەڵام تۆ ڕۆژ بە ڕۆژ لام گەورەتر دەبیت ...

كەسم نەبينى لە تۆ باشترى بكات . كەسم نەبينى ... له جەنابتان مەسولانەتر ڕوبەڕوی كێشەكان ببێتەوه ...

تۆ بۆ ئێمه هەر مام جەلالە گەورەكەى كورد و كوردستان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ...

مام جەلالى هەموو عێراقيەكانيت ... مامى هەموو كوردستانيانيت ..... بيرت دەكەين ...

دڵنيابە ئاواتەكانت دێتەدى و رێبازەكەى تۆ وون ناكەم و بيرتان دەكەم و ڕوحتان شاد بيت.

به هرۆز گەڵاڵی

PUKmedia

5/10/2019 11:18:00