((بیركردنەوەی كاریگەر و رەخنەگرانە)) لە ۆڕك شۆپێكی نێودەوڵەتی لە بەغدا

بەوناونیشانەی سەرەوە،((بیركردنەوەی كاریگەرو ڕەخنەگرانە)، بۆردی عەرەبی خوولێكی گرنگی لەهۆڵی (هیوای نیشتمان) بەهاوكاری ((دامەزراوەی هیوای نیشتمان)) بۆ پەرەپێدانی مرۆیی ساز دا.  دكتۆرعقیل ئەلعیزاری وەك وانەبێژو ڕاوێژكاری ڕاهێنانی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری هەرێمایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆبۆردی عەرەبی بۆ پێگەیاندنی سەركردە ئامادەی خوولەكە بوو.پرۆژەی هیوای نیشتمان، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە لە گەنج و كەسانی ئەكادیمی و لێپرسراوانی حكومی و  نووسینگەو كۆمپانیا ئەهلیەكان، لە هەردوو ڕەگەز بەشداریی تێدا دەكەن، ڕۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە پێگەیاندنی كادیروسەركردە ، بەشێوەیەك كە توانای وەرگرتنی لێپرسراوێتیان هەبێت بۆ ئامادەكردن وپێگەیاندنی تاكی كۆمەڵگە بۆ بەشداری كردنیان بۆ ئەم جۆرە خوول ومەشقانە، هەروەها بابەتی دەروونی سایكۆلۆجی زانستی كە پەیوەندیی بەتەمەن و ئاستە زانستییە جیاوازەكانەوە هەیە، پێشكەش دەكرێت.

دكتۆر ئەلعیزاری بۆ PUKmedia دەدوێت و ڕوونی دەكاتەوە: بۆردی ئەوروپی چەندەها خوول و ۆرك شۆپی لەم جۆرەی بۆ توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگای عیراق، لەسەر ئاستی زانستی و كارگیڕیی  جیاواز كردۆتەوە،تاوەكو ڕاستەوخۆ سازو ئامادەیان بكات و بەپێی ئەوەی فێری ئەبن یان ئەوەی دەستیان كەوتوە لە تاقیكردنەوەی ژیاندا و هەروەها لەنێو كۆمەڵگاكەیاندا  لە بونیاتنانی بناغەی كۆمەڵگەیەكی نوێ‌ بەشدارێكی كاریگەر بن. بابەتی جۆراوجۆر و جیاواز لەخوولەكاندا دەوترێتەوەو دەگەیەنرێتە بەشداربووان، لە شوێنە جیاوازەكانی عیراق خەڵك بەشدار دەبن،  تەنانەت لە لادێ‌ وشوێنەدوورەكانیش، هەروەها لە هەموو ئاستە جیاوازەكانی وەك (تەمەن، ڕۆشنبیریی،ئاستی خوێندن، تاقیكردنەوەی ژیان..هتد)،  ئەوەی فێری بووین و هەموو ئەوشارەزاییەی هەمانە دەیگەیەنینە بەشداربووان.
هەروەها دەڵێت: لەدامەزراوەی هیوای نیشتمان،لە بەغداو پارێزگاكانی تری عیراق چەندەها كۆڕو ۆرك شۆپمان سازداوە، ڕێكخراوەكە پشتیوانێكی ڕاستەقینەیە بۆ ئەوجۆرە چالاكیانە، خوولێكی گەشەپێدانمان كردەوە، هەروەها ۆرك شۆپێكیش تایبەت بە ((بیركردنەوەی كاریگەرو ڕەخنەگرانە))، ئەم ڕێكخراوە مێژوویەكی پرشنگداری هەیە لە پشتیوانی كردنی پرسی گەشەپێدانی مرۆیی، ژمارەیەك خوولی بێ‌ بەرامبەرو و ۆرك شۆپی پەرەپێدانی لەوبوارەدا هەبوە،   وە پاڵپشتی توێژی گەنج لەهەمووتەمەن و ئاستەكان و پارێزگاكانی عیراق  دەكات. لەداهاتوودا ڕێكخراوەكە بۆبەرژەوەندی هاوڵاتی كار لەسەر  كۆمەڵێك ۆرك شۆپ و خوول دەكات، بۆئەوەی گەنجان تواناكانی خۆیان لەهەموو ئاستەكاندا پەرەپێ بدەن . هەروەها رێكخراوەكە بەنیازە چەندین خوول و ۆرك شۆپی تر  لەبوارەكانی وەك (متمانە بەخۆ بوون، هێزی خۆڕاگری، پەرەپێدان بەخوود، زاڵ بوون بەسەر وزەی نەرێنی، وە چەندین بابەتی تر) ساز بكات. خوولەكانیش لەلایەن ژمارەیەك ڕاهێنەری ناسراوو شارەزا لەبوارەكانی (هونەری پێكگەیشتن، پەیوەندی كردن، هونەری كات بەڕێوەبردن.. هتد) بەڕێوە دەبرێن. ئەمانە هەمووی خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی گەنجان دەبین، چونكە گەنجان داهاتووی گەلەكەمانن.

ئەلعیزاری جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: ئەم خوول و ۆرك شۆپانە ئەنجامێكی ئەرێنیان بەدەست هێناوە، زۆربەی بەشداربووان پشتیوانی لەساز دان و كردنەوەی دەكەن، چونكە كاریگەریی ئەرێنی هەبووە لەسەر پەرەپێدانی تواناكانیان و گۆڕانی شێوازی بیركردنەوەیان، نەهێشتنی خەسڵەتە خراپەكان،هەروەها شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگە، هەر بۆیە پشتگیری ئەم جۆرە چالاكیانە دەكەن، چونكە كاریگەری ئەرێنی بۆ سەركۆمەڵگە دروست دەكات و گۆڕان لە هەڵسوكەوتی مرۆڤدا دەكات ،  ئامانجی سەرەكی  لە سازدانی ئەو جۆرە خوولانە مەشق و ڕاهێنانی گشتیە بە بەشداربووان، كە دەبێتە مایەی بەرزكردنەوەی خولیاو ئارەزووەكانی مرۆڤ. هەنگاوی داهاتوومان بریتی دەبێت لە بەشداری پێكردن لەسەرئاستی وەزارەتەكان وفەرمانگەكانی حكومەت، هەموو ئەم خوولانە بێ‌ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت، تاوەكو تێكڕای تاكی كۆمەڵگە بەشدار ببن، ڕاهێنان و پەرەپێدان وەك هەوا وایە كە هەمووان هەناسەی پێ‌ دەدەین.

ئەوەی شایانی باسە دكتۆر عەقیل ڕاهێنەرو ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی مرۆیی،ژمارەیەك خەڵاتی رێزلێنانی لەئاستی بەرزدابەدەست هێناوە:

دوایەمینیان خەڵاتی یەكەم ڕاهێنەر لەنیشتمانی عەرەب لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی... دكتۆر ئەلعیزاری بەڕێوەبەری هەرێمایەتی بۆردی عەرەبی یە لەبواری ڕاهێنان و ئامادەكردنی سەركردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەند، بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرای  لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی لە وڵاتی بەریتانیا بەدەست هێناوە، ڕاوێژكاری نێودەوڵەتییە لە ژمارەیەك وڵات،ڕاوێژكار بۆ ڕاهێنانی نێودەوڵەتی لە دەستەی نێودەوڵەتی زانایانی گەشەپێدانی مرۆیی، دامەزرێنەری قوتابخانەی ئامادەكردنی ڕاهێنەری بڕواپێكراو لەنیشتمانی عەرەب.
 
 
PUKmedia  محمد خالـد النجار / بغــداد

2/10/2019 17:04:00