خێڵی حەمە پەڵەیەكی رەش بەناوچەوانی تێرۆرستانەوە

لەسلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كەسوكاری شەهیدان مەراسیمی یادی 18 ساڵەی شەهیدانی خێڵی حەمە دەستیپێكرد كە لەو كارەساتەدا تیرۆرستانی جوندلئیسلام ‌و ئەنسارولئیسلام بە شێوەیەكی دڕندانە و نامرۆڤانە 43 پێشمەرگەیان لەو گوندە بەدیلی شەهید كرد‌و دواتر تەرمەكانیان شێواندن. 

18 ساڵ پێش ئێستا لە رۆژی 23ی ئەیلولی 2001دا لە گوندی خێڵی حەمەی سنوری هەڵەبجە تیرۆریستانی جوندلئیسلام ‌و ئەنسارولئیسلام بە شێوەیەكی دڕندانەو نامرۆڤانە 43 پێشمەرگەیان لەو گوندە بەدیلی شەهید كرد‌و دواتر تەرمەكانیان شێواندن،ئەوەی‌ لەخێڵی‌ حەمە رویدا، نیشانەیەكی ئاشكرای سەرهەڵدان و گەشەكردنی‌ بیری‌ توندڕەوی و دژە مرۆیی كۆمەڵێك دەستەو تاقمی تیرۆریستیی بوو كەئایینی پیرۆزی ئیسلامیان كردبووە پەردەیەك بۆ شاردنەوەی‌ روی رەش و نیازی رەش و شاراوەیان.

PUKmedia تایبەت 

لینیكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە

23/9/2019 15:35:00