زانكۆیه‌كی ئیتالیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شوێنه‌واره‌كانی سه‌رپێڵ ده‌كات

به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان ئێران و ئیتالیا وه‌فدێكی زانكۆی ساپیتزای شاری رۆمای ئیتالیا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شوێنه‌واره‌كانی سه‌رپێڵ ده‌كات.

 

بهره‌نگی بابایی سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری سه‌رپێڵ زه‌هاوی سه‌ربه‌ پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مساڵ وه‌فدێكی شوێنه‌وار ناسی زانكۆی ساپیتزای شاری رۆما سه‌ردانی قه‌زای سه‌رپێڵی زه‌هاو ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌". 

 

وتیشی:" ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئیتالیا و ئێرانه‌و ته‌واوی شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌".

 

PUKmedia ئاماده‌كردن" سامان " 

17/9/2019 10:23:00