لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ناوچه‌ی شێخان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019 له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، سه‌عات 10:30 به‌یانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی كۆرێك له‌باره‌ی كۆتا قۆناغی ئه‌نفال بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس حه‌سه‌ن مه‌لا ساز كرا.

له‌كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر به‌پشتبه‌ستن به‌ داتا و ئامار و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون باسی له‌ دوایین قۆناغی ئه‌نفال كرد و پاشان ئاماده‌بوان ڕاو بۆچوون و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو.

دوای كۆڕه‌كه‌ش نوێترین كتێبی نووسه‌ر به‌ناوی " پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ناوچه‌ی شێخان" به‌ واژۆی نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia

15/9/2019 12:02:00