بافڵ تاڵەبانی: دامەزراوە سەربازییەكان پێویستیان بەچاكسازی ریشەییە

بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویكەوت بە كۆلۆنێڵ رۆی نەتارجان راوێژكاری تایبەتی سەربازی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو مارك پاكسمان فەرماندە لەهێزی ئاسمانی مەلەكی بەریتانیا .

لە دیدارێكدا كە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبوو ،  باس لە بایەخی هاریكاری و كاری هاوبەش كرا لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان بۆ بەگژاچوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆرو سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لەناوچەكە. 

لەو روەشەوە بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیارێكی خستەڕوو ، بۆ رێكخستنەوەو چاكسازیكردن و پڕچەككردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەو داوای لەهاوپەیمانانیش كرد هەماهەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن و راشیگەیاند: پێویستە بەمیكانیزمێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازی ریشەیی لەدامەزراوە سەربازییەكان بكرێت. 

PUKmedia 

11/9/2019 16:21:00