حاکم قادرو ئاراس شێخ جەنگی تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکەنەوە

سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ لەسەردانێكی تایبەتدا، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ( ئاراس شێخ جەنگی ) ، لەسەردانێكی تایبەتیاندا وبەمەبەستی هەواڵپرسین لەباری ناجێگیریی تەندروستی ، كادری پێشكەوتو وپێشمەرگەی دێرین (د. خەسرەو مام قادر) یان  لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە.

لەسەردانەكەیاندا وێڕای هەواڵپرسین و هیواخواستن بۆ زوو چاكبوونەوە ، بەداوای لێبوردنەوە لەدرەنگ بەسەركردنەوەی لەپاش نەخۆشكەوتنی ، حاكم قادر سڵاوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێ ڕاگەیاندو دووپاتی كردەوە كەگەلەكەمان ویەكێتی نیشتمانی كوردستان هەرگیز خەبات وتێكۆشانی خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان لەیاد ناكات وبە ڕێزو تەقدیرەوە لە كۆڵنەدان وگیانفیدایی خۆیان وبنەماڵە شۆڕشگێڕەكایان دەڕوانێت.

پێویستی ئاماژە بۆكردنە د.خەسرەومام قادر لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەرو نیشتمان پەروەوری گەلەكەمانە و وێڕای بەخشینی ڕۆحی پیرۆزی دووبرای شەهیدی بەخاك نیشتمان بەناوەكانی شەهیدان( عەلی مام قادر و ووریا مام قادر) ، هەمیشە بەكەسوكاروخێزان و بنەماڵە هاوكارو پشتیوان وكۆمەك بەخشی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون بەڕابەرایەتی (ی.ن.ك) وبۆهەرئەركێك لەو پێناوەدا ڕاسپێردرابێتن بێ دریغ بوون .

د. خەسرەو مام قادر پێشتر چەندین پۆستی حكومی وحزبی لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بەسەركەوتوویی بەڕێوە بردووە.

PUKmedia تایبەت

 

539A7275.jpg

11/9/2019 14:46:00