وه‌زاره‌تی پلاندانان نه‌خشه‌ڕێگای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دادەنێت

د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دانانی نه‌خشه‌ رێگای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی به‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌ ئه‌و سێكته‌ره‌ له‌خزمه‌ت دانیشتوانی هه‌رێم بێت".

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 11-0-2019 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له‌ (رینی لیۆ سۆلانۆ) به‌رپرسی سێكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی.

له‌دیدارێك باس له‌ كاروچالاكیه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرا به‌تایبه‌ت له‌دانان و جێبه‌جێ كردنی  پرۆگرامی ته‌كنیكیكه‌ ساڵانێكه‌ له‌ سێكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كارایان له‌سه‌ر كردوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری پلاندانان داوای لێكردن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هاوكاریی و پاڵپشتیه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌تایبت هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌كان تری حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌ ڕێگای چاوێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه‌ بێـت تا بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بگاته‌ دانیشتوانی هه‌رێم.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆله‌باره‌ی كار و پرۆگرامه‌كانیانی داهاتوویان كرا له‌هه‌رێم كه‌ خۆی له‌ پاڵپشتی و دانانی پرۆگرامی ته‌كنیكی و هاكاری كردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بینیته‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

11/9/2019 13:43:00