هەڵەبجە.. كارمەندێكی پاككەرەوە دەكورژێت

لە هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە، یەكێك لە كارمەندەكان ئەوەی دیكەی بەچەقۆ كوشت.

پەیامنێرمان لە هەڵەبجە پێی راگەیاندین: سەعات 11:20 دەقیقەی ئەمڕۆ چوار شەممە 11-9-2019، بەهۆی درووست بوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە لەهەڵەبجە، یەكێك لە كارمەندەكان هاوڕێكەی بە چەقۆ كوشتووە.

وتیشی: بكوژەكە ناوی (ش،ع،ه) و كوژراوەكەش ناوی (ه،ح) و كرێكاری كۆمپانیای گارێكس-ن.

پەیامنێرمان وتیشی: كوژراوەكە تەمەنی 32ساڵە و شوێنەواری دوو چەقۆ بەجەستەیەوە دیارە.لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

PUKmedia فەرحان حەمەخان

 

8888.jpg

11/9/2019 12:02:00