قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراِسته‌ی به‌ڕێوبه‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌رو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

سڵاوێكی گه‌رم..

به‌ تێپه‌ڕبوونی ٢٨ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كوردیدا له‌ پاش ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ١٩٩١، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ستاف و خێزانی ئه‌م شاشه‌ بزێو و چالاكه‌ ده‌كه‌م.

كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان (كه‌ناڵی دایك) له‌هه‌موو بارودۆخ و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كاندا سه‌رچاوه‌ی هیواو ئومێد و ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، له‌ په‌نا ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ شاشه‌یه‌كی جوان به‌ به‌رنامه‌و بڕگه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ دنیای رۆشنبیری و كلتوریی گه‌لی كوردی سه‌وزتر كردووه‌.

به‌هیوام هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچووندا بن و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌ میدیایی و ته‌كنیكییه‌كاندا هه‌میشه‌ وێنه‌تان پرشنگدار و ده‌نگتان بیستراوبێت.


قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia

11/9/2019 11:16:00