لەسلێمانی خولێكی تایبەت بەڕێوەدەچێت

لەسلێمانی خولێكی تایبەت بە راگەیاندنی مەترسییەكان لەكاتی قەیرانەكادا بەڕێوەدەچێت و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهاوكاری USAID و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی تەندروستی و ژینگەی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، هەڵسان بە كردنەوەی خولی تایبەت  بە راگەیاندنی مەترسییەكان لەكاتی قەیرانەكادا بۆ كارمەندانی فەرمانگەكانی تەندروستی و ئاو و ئاوەڕۆ و پەروەردە و نووسینگەی پارێزگار و قائیمقامیەتی سلێمانی و دەزگاكانی راگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی.

خولەكە لە هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی لە رۆژانی 8 بۆ 12ی ئەیلول بەڕێوە دەچێت.

PUKmedia جەعفەر جەلالی

 

 

 

10/9/2019 10:45:00