سوید.. رێزلێنان دەبەخشرێتە رێكخستنە دێرینەكان

بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕانی رێكخستنە نهێنیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردسان لە  شاری یتۆبوری و دەوروبەری و بەشێك لە هەڤاڵانی شاری مالمۆ مەدالیای رێز لێنان بەخشرایە هەڤاڵانی رێكخستنە دێرینەكان.

سەرەتا بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان مەراسیمەكە دەستی پێكرد، پاشان مستەفا كۆكۆیی نوێنەری رێكخستنە دێرینەكان لە شاری یتۆبوری وتاری بەخێرهاتنی پێشكەش كرد و لەلایەن سەمیر ئەمین  نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسوید وتارێك پێشكەش كراو گرنگی و رۆڵی رێكخستنە دێرینەكانی لە رۆژانی سەختی خەبات و ئەمڕۆی حوكمڕانی كوردستاندا خستەڕوو و هیوای خواست پاداشتی گیان بازی و خەباتی سەختی ئەوێ رۆژی لەسەردەمی حوكمیڕانی ئەمڕۆی كوردستاندا لەئاستی پئویستدابێ زیاتر ئاوڕلەژیانی رۆژانەی ئەو هەڤاڵانە بدرێتەوە.

پاشان دلێر عەبدولكەریم  جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكان وتارێكی گرنگی پێشكەش بەهەڤاڵانی ئامادەبوو كردوو گرنگی كۆمەڵەكەو یەك ریزی رێكخستنەكانی خستەڕوو داوای كرد كە هەڤاڵان بەگڕوتینەوە لەدەوری كۆمەڵەكە كۆببنەوە و خۆیان رێك بخەنەوە وە بۆ ئەوەی بتوانن وەك ویستگەیەكی بەیەك گەشتن لەنزیكەوە ئاگاداری گرفت و كێشەكانیانبن و هەوڵ بدرێت باری ژیانی هەڤاڵە دێرینەكان لەئاستی پێویستی ژیانی ئەمڕۆدا رێكبخرێتەوە ولەوزترین كاتدا گرفتەكانیان بۆ چارەسەربكرێت.

پاشان مەدالیای رێزلێنانی بەخشرایە هەڤاڵانی ئامادەبوو.

PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید-سوید

 

10/9/2019 09:38:00