داواكراوێك دوو پۆلیس ده‌كوژێت

شه‌وی رابردوو له‌ ناوچه‌ی جه‌بایشی پارێزگای زیقار، له‌شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و تۆمه‌تبارێكی داواكراو، دوو پۆلیس كوژران و یه‌كێكی تریش برینداربوون.

پۆلیسی پارێزگای زیقار، ئاشكرایكردوه‌:" دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ویستویانه‌ داواكراوێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌تاوانی كوشتن، به‌ڵام روبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌ئه‌نجامدا، دوو پۆلیس كوژراون و یه‌كێكی تریش برینداربووه‌".

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ست به‌جێ داواكراوه‌كه‌یان كوشتووه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

10/9/2019 07:41:00