بێسەروشوێنانی نەینەوا لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە دەستگیركراون

لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا لە پارێزگای نەینەوا شەش هەزار كەس بێسەرشوێنن و كەسوكارەكانیشیان دەڵێن: بێسەروشوێنانمان لە ژیاندا ماون و ئاگادارن لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركراون.

یەكێك لەو ژنانەی كە كۆڕەكەی ماوەی سێ ساڵە بێ سەروشوێنە، دەڵێت: زۆر گەڕاین تا شوێنی كوڕەكەمان دۆزییەوە، بەڵام ئێستا هێزە عێراقییەكان داوای 15 هەزار دۆلارمان لێدەكەن لە بەرامبەر ئازادكردنی.

لەبارەی پرسی بێسەروشوێنبووەکانەوە، حسامەدین عەباس سەرۆكی لیژنەی بێسەروشوێنبووان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە: ناوی بێسەروشوێن بووەكانمان داوەتە وەزارەتی داد و ناوخۆ.

 

PUKmedia  كوردسات نیوز 

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆ...

 

9/9/2019 22:27:00