پله‌ی سه‌رجه‌م لێپرسراوی كۆمیته‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ به‌رز كراونه‌ته‌وه‌

هه‌ڤاڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی وڵاتی نه‌مسای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

هه‌ڤاڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی به‌رپرسی كه‌رت و پۆله‌كان

هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،كادێره‌ دڵسۆزه‌كان و دۆست ولایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌وڵاتی نه‌مسا.

ڕاگه‌یاندن و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ڕیكخستنه‌كانی ی.ن.ك له‌وڵاتی نه‌مسا و سوپاس و پێزانین بۆ بوونی ئێوه‌ی به‌ڕێز.

له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌ب ڕێكخستن و له‌سه‌ر پێشنیاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ پله‌ی سه‌رجه‌م لێپرسراوی كۆمیته‌كانی سه‌ربه‌ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ كارگیری ناوه‌ند و ئه‌ركی نوێیان پی سپێردراوه‌، و له‌سه‌ر هه‌مان بڕیاری مه‌كته‌ب ڕێكخستن كارگیری به‌شی ڕێكخستنی كۆمیته‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی كۆمیته‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ.

به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ ڕاستی جوامێر كه‌ خۆی كارگێری كۆمیته‌ی نه‌مسا به‌شی ڕێكخستن بووه‌ ده‌بێته به‌رپرسی كۆمیته‌ی نه‌مسا و ئامینه‌ محمد ده‌بێته‌ كارگێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ - به‌رپرسی به‌شی دارایی كه سه‌رجه‌م كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ردوو ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌وئه‌ركانه‌ی كه‌پێیان راسپێردراوه ده‌ستبه‌كار ده‌بن

لێره‌وه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م ئێوه‌  نه‌مسا ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو پشتگیری و هاوكاری وكارێكی هاوبه‌ش كه‌بوبیته هۆی سه‌رخستنی كاره‌كانمان و نازناوی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ وڵاتی نه‌مسا.

سوپاس بۆ هاوكاری سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی  نه‌مسا كه‌ هاوكاری كۆمیته‌ی ڕێكخستن بوون و هه‌ماهه‌گییان كردووه له ئه‌ركه‌كاندا.

سوپاس بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كان كه له‌ماوه‌ی كاره‌كانماندا پشتگیری ته‌واویان كردوین به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و چالاكی یه‌كانمان.

سوپاس بۆ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی فیدرال له‌وڵاتی نه‌مسا.

سوپاس بۆ لێپرسراو و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌ كوردستانی و عیراقی یه‌كان كه‌ له‌ماوه‌ی رابوردودا توانیومانه‌كاری هاوبه‌ش بكه‌ین.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و جێگری لێپرسراو و كارگێڕ و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربه‌ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ كه له ماوه‌ی كاركردنمان پشتگیریان لێكردوین و وه‌ڵامی نامه و داواكاری یه‌كانیان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندوین له‌به‌رئه‌وه‌ی سنووری كاری ئێمه‌ تا لای ئه‌وانه‌ و تێكرای ره‌زامه‌ندی و به‌دواداچوون و كاركردن له‌ڕێگای ناوه‌ندی له‌ ده‌زگاكانی كوردستان جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، ناسنامه‌ی ئه‌ندامێتی، پشتگیری بۆ ئه‌ندام، هاوكاری ئه‌ندام، لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوون، كارئاسانی بۆ بایۆمه‌تری و وه‌كاله‌ت و مۆڵه‌تی شۆفیری و هه‌موو كاره‌كانی كه توانیبیتمان ئاسانكاری یه‌ك بكه‌ین ته‌نها به پاڵپشتی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ بووه‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ سوپاسیان ده‌كه‌ین و داواكارین له داهاتودا به‌هه‌مان شێوه پاڵپشتی كۆمیته‌ی نه‌مسا بن بۆ زیاتر بره‌وپێدانی.


PUKmedia كۆمیته‌ی ڕێكخستنی نه‌مسا

8/9/2019 22:22:00