یادی ڕۆژی جیهانی چاره‌سه‌ری سروشتی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی جیهانی جاره‌سه‌ری سروشتی به‌دروشمی بجوڵێ تاكوو ته‌ندروست بێت به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ 8-9-2019 ڕۆژی جیھانی چاره‌سه‌ری سروشتییه‌ له‌جیھانداو له‌سلێمانیش ئه‌وڕۆژه‌ به‌ڕێوه‌چوو.له‌م ساڵدا ڕێژی چاره‌سه‌ری سروشتیی زیادی كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 58 ھه‌زارو 585 نه‌خۆش چاره‌سه‌ری سروشتیان وه‌رگرتووه‌ ته‌ندروستیش گرنگی به‌چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌دات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فاروق عومه‌ر لێپرسراوی ھۆبه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: دیارترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری سروشتی ھه‌یه‌ ئازاری جومگه‌، جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ، ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری سنگ و بۆری دڵیان بۆكراوه‌ سێ جۆر چاره‌سه‌ری سروشتی ھه‌یه‌ یه‌كێكیان له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه‌ ده‌كرێت، دووهه‌میشیان جوڵه‌و وه‌رزش چاره‌سه‌ی سێیه‌میش له‌ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت.

وتیشی :  له 30  سه‌نته‌رو نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری سروشتیان تێداده‌كرێن.

PUKmedia  جه‌عفه‌ر جه‌لالی

 

8/9/2019 21:42:00