سوید .. مه‌دالیای ڕێزلێنان به‌سه‌ر ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان دابه‌شكرا

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧-٩-٢٠١٩ له‌شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی وڵاتی سوید به‌ئاماده‌بوونی سیاسه‌تمه‌داری كورد عومه‌ر شێخ مووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ودلێر عه‌بدول كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كانی كوردستان و نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌وڵاتی سوید و به‌رپرس و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سویدی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان  و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان نیشته‌جێی شاری ستۆكهۆڵم و ده‌وروبه‌ری مه‌دالیای ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان.

 

عومه‌رشێخ مووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كه‌مین لێپرسراوی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌وڵاتی سوید وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، تێیدا باسی له‌مێژووی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌وڵاتی سوید كرد،  كه‌مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان له‌سه‌ده‌ی ڕابوورد.

 

سه‌میر ئه‌می نوێنه‌ری یه‌كێتیی  نیشتیمانی كوردستان له‌وڵاتی سوید وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ساڵح قه‌یتولی سه‌رپه‌ریشتیاری ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا باسی له‌ڕٶڵی جوامێرانه‌ی ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان  و گرنگیان له‌ سه‌رده‌می ڕابووردودا و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.

 

خاتوو په‌یمان حه‌مه‌ تاته‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سویدی یه‌كێتی ی نیشتیمانی   كوردستان به‌ناوی هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانی   كوردستان كرد.

 

ڕێبوار كۆیی لێپرسراوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سوید وته‌یه‌كی پێكه‌ش كرد، دواجار دلێر عه‌بدول كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی  ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی   كوردستان وتارێكی پێكه‌ش كرد وێرای به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی گه‌رم له‌ ئاماده‌بووان باسی ڕۆڵی گرنگی سه‌ره‌تای ڕێكخستنه‌كانی كرد كه‌له‌ گوند و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ به‌هیمه‌ت و پاڵپشتی ڕێكخستنه‌كان توانرا شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان توانی جێگه‌ و پێگه‌ی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقی فیدراڵ و كوردستاندا بكاته‌وه‌.

 

 له‌وته‌كه‌یشیدا دلێر عه‌بدولكه‌ریم ئاماژه‌ی به‌ڕیكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا و ڕۆڵ و كاریگه‌ریانی به‌رز نرخاند.

 

 وتیشی:" ئێوه‌ی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ی نیشتیمانی   كوردستان له‌ئه‌وروپا ڕۆڵی به‌رچاوتان هه‌بووه‌ له‌ پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا و توانیوتانه‌ و هه‌وڵتانداوه‌ كه‌كورد ده‌نگی خۆی بهێنێت له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا، پاشان وتیشی:، كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان له‌ ساڵی ٢٠٠٩ له‌سه‌ر ده‌ستی رابه‌ر و كاریزمای كورد هه‌ڤاڵ مام جه‌لال دامه‌زراوه‌.

 

له‌كۆتایی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر ڕێكخستنه‌دێرینه‌كان دابه‌ش كرا.

 

PUKmedia  فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید – ره‌شید 

 

 

 

 

viber_image_2019-09-07_21-39-05.jpg

7/9/2019 23:17:00