ئه‌ڵێ ..

ئه‌ڵێ ..

- زه‌لامێ كه‌ سودفه‌ كردبێتى به‌ وه‌زیر به‌ ته‌سلیم ئه‌ڵێ ته‌سمیل
- نه‌خوێنده‌وارێك له‌ خۆڕایى بووبێ به‌ عه‌قید به‌ مولازمى یه‌ك نه‌جمه‌ ئه‌ڵێ گه‌وره‌م
- براده‌رێك تازه‌ هاتبێته‌ رێكخستنه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌گه‌رێتى ئه‌ڵێ خیانه‌ت
- یه‌كێتییه‌ك كه‌ موجامه‌له‌ى پارتى بكات به‌ ئاشبه‌تاڵ ئه‌ڵێ هه‌ره‌س
- زاوایه‌ك ئه‌گه‌ر زاوا رێوى بێ به‌ خه‌سووى ئه‌ڵێ دایه‌
- له‌ سلێمانى مودیرى مروریش به‌ پیكاب تویوتا ئه‌ڵێ مه‌رزیه‌
- مامۆستا عه‌لى مه‌ردان (راپى) گوێ لێ ببێ پێى ئه‌ڵێ قسه‌ى خێرا
- گۆشتێك كه‌ بسووتێ به‌ ته‌نه‌كه‌ى خۆڵ ئه‌ڵێ قه‌زاوقه‌ده‌ر
- نه‌هزه‌ى كۆن به‌ تیرۆریست ئه‌ڵێ موجاهید
- كابراى شیوعى سه‌د پشتیشى كورده‌ كه‌چى به‌ خۆى ئه‌ڵێ ئه‌بو پرشنگ
- رێوڕه‌سمێك كه‌ هیچ مه‌عنا و موناسه‌به‌تێكى نه‌بێ كورد پێى ئه‌ڵێ رێزلێنان
- ده‌مى هه‌ر كه‌سێك بكه‌یته‌وه‌ به‌م وه‌زعه‌ ئه‌ڵێ ئاشى نه‌زان
- ته‌له‌فزیۆن كه‌ به‌رنامه‌ى نه‌بێ ئه‌ڵێ (ته‌وه‌رى ئه‌مڕۆمان كراوه‌یه‌.)
- بازرگانێك كه‌ ئه‌شیاى ئێكسپایه‌ر ئه‌هێنێت به‌مدیوا به‌م بێ سه‌روبه‌رییه‌ ئه‌ڵێ بازاڕى ئازاد
- كۆنه‌ قومارچىیه‌ك كه‌ تازه‌ عه‌مره‌ى كردبێت به‌ هه‌موو فه‌قێیه‌ك ئه‌ڵێ زاناى ئایینى.

4/9/2019 14:16:00