مەكتەبی سیاسی چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بە PUKmedia ی راگەیاند: سەعات 4:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 4-9-2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.

 وتیشی: كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و سیاسەتی ناوخۆی حزب.

راشیگەیاند: گفتوگۆكردن لەبارەی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت. 

PUKmedia  ژینەر محەمەد

 

4/9/2019 09:28:00