فراكسیۆنی یه‌كێتی حه‌وت پرۆژه‌ پێشكه‌ش ده‌كات

له‌ وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌ماندا فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هێرش حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی پشووی وه‌رزی یاساداناندا فراكسیۆنی یه‌كێتی حه‌وت پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردوه‌.

وتیشی: له‌ گرنگترین پرۆژه‌كانمان پێداچوونه‌وه‌ی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێییه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندایه‌ و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ پرۆژه‌كانمان تا بكرێن به‌ یاسا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌دا ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان راسپێدراون كه‌ تایبه‌ت به‌ بواره‌كه‌ی خۆیان پرۆژه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ن.


PUKmedia دیار ستار

3/9/2019 10:40:00