شه‌نگال.. گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌

گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له‌ قه‌زای شه‌نگال دۆزرایه‌وه‌ . 

ره‌نا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سور ئه‌مڕۆ 30-8-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ 10 رووفاتی تێدایه‌و سه‌رجه‌می ته‌رمه‌كان هاووڵاتی ئێزیدین و له‌كاتی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ شه‌هیدكراون و له‌و شوێنه‌دا خراونه‌ته‌ ژێر گڵه‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ نزیك سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگاله‌و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ته‌رمه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه‌ قوربانییه‌كان سه‌رجه‌میان ئێزیدین خه‌ڵكی ناحیه‌ی گڕعزیری سه‌ربه‌ قه‌زای به‌عاج-ن.

له‌ مانگی ئابی 2014 دوای داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال تیرۆرستانی داعش ده‌ستیانكرد به‌ كۆمه‌ڵكوژی و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیانی شه‌نگال، له‌ دوای ئازادكردنی ئه‌و قه‌زایه‌ش، زیاتر له‌ 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتی ئێزدییه‌كانی تێدابووه‌ و له‌لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژكراون.

PUKmedia تایبه‌ت  

30/8/2019 17:49:00