ژماره‌یه‌ك رێكخراو داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌ك رێكخراو له‌سلێمانی له‌ یاداشتێكیاندا بۆ حكومه‌تی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كه‌ن كه‌ تاوانی ئه‌نفالی گه‌لی كورد به‌ جینۆساید بناسێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هیوا عومه‌ر نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوانه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ چه‌ند رێكخراوێك له‌ یاداشتێكی ره‌سمییدا داوامان له‌ حكومه‌تی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه‌ تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنن.

وتیشی: داوا ده‌كه‌ین تاوانباران به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن و ئه‌و شوێنانه‌شی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی لێبووه‌، وه‌ك ره‌مزێك بمێننه‌وه‌.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی


ده‌قی یاداشته‌كه‌...

40.jpg

41.jpg

29/8/2019 11:20:00