شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یامێك بۆ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج ده‌نێرێت

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان " حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج " په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد.

پەیامی هاوخەمی شاناز برایم ئەحمەد بۆ بنەماڵەی فەرماندەو تێكۆشەری دێرین ( كاكە حەمەی فەرەج )

 

دەقی پەیامەكە..

 

بەڕێزان لەبنەماڵەی فەرماندەو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان ( كاكە حەمەی فەرەج ) بەداخ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی ئەو قارەمانەمان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا سەرباری پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان پێڕادەگەیەنین‌و دەخوازین ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێت‌و لەخودای باڵا دەستیش داوادەكەین ( كاكە حەمەی فەرەج ) بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.

 

كاكە حەمە، فەرماندەو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمانەو ، كۆچی دوایی ئەو تێكۆشەرە دێرینە خەمباری كردین، هیوادارین ئەمە دوا كۆستی بنەماڵە خۆڕاگرەكەیی‌و هەموان بێت.

 

شاناز برایم ئەحمەد

25ی 8ی 2019 ـ سلێمانی

 

 

PUKmedia تایبه‌ت 

25/8/2019 23:39:00