سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر كۆنگره‌ بڕیار ده‌دات

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ستنیشان ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك سه‌عدی پیره‌ وتی: دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ته‌نها به‌ ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی نییه‌ و ده‌بێت ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌ تایبه‌تی به‌غدا بكرێت.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و توركیا وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و توركیا زۆر باشه‌ و به‌منزیكانه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ توركیا ده‌كرێته‌وه‌ و هاوكاتیش نیگه‌رانین له‌ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان.

لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئێستادا سروشتی نییه‌ و گۆڕانێكی لاواز خزمه‌ت به‌ سلێمانی ناكات.

PUKmedia

25/8/2019 12:33:00