مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پوری گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه‌

وابڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پوری گه‌رمیان له‌نهۆمی یه‌كه‌می قه‌ڵای شێروانه‌ بكرێته‌وه‌.

 

ساڵه‌ح محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌ زیانی پێگه‌یه‌نرا، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بودجه‌یه‌ك ته‌رخانكرا بۆ ئه‌وه‌ی نهۆمی یه‌كه‌می قه‌ڵای شێروانه‌ كه‌ مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پوری گه‌رمیانه‌ نۆژه‌نبكرێته‌وه‌.

 

وتیشی: له‌لایه‌ن تیمێكی شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ئێستا ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واوبووه‌و، ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه‌دا چه‌ندین جۆری كه‌لوپه‌لی كورده‌واری تایبه‌ت به‌ناوچه‌كه‌ تیایدا نمایش ده‌كرێت و هاووڵاتیان رۆژانه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

68626497_2922692497955744_8775421310252613632_n.jpg

68695956_2922692461289081_2825912125115858944_n.jpg

68740859_2922692361289091_3252713805687291904_n.jpg

68786527_2922692401289087_4853122996472119296_n.jpg

68806868_2922692347955759_6611006162437406720_n.jpg

68866583_2922692474622413_5938292031934693376_n.jpg

69105335_2922692417955752_8732294109114400768_n.jpg

69540172_2922692381289089_5030565606051545088_n.jpg

21/8/2019 19:54:00