حاكم قادر: پشتیوانی كاسبكارانین

یەكێتی حزبی خەڵك و لەناو خەڵكەوە سەریهەڵداوەو لەخەڵكەوە بۆ خەڵك دامەزراوەو بەپێی پرەنسیپ وگەڕانەوە بۆ سەرەتاكانی یەكێتی خزمەتی خەڵك دەكات .

ئەو وتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو كۆبوونەوە  فراوانەوە هات كەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ سەرجەم خاوەن كاروپیشەوەرانی مەیدانی دارفرۆشەكانی شاری سلێمانی بەڕێوەی برد .

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا و لەپاش خستنەڕووی داواكارییەكانی پیشەوەران و كاسبكاران و دارفرۆشەكان، حاكم قادر وتی: بۆ داخوازییەكانیان پشتیوانی و پشتگیری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)ی بەپێی یاساو رێنماییەكان بۆ ئەهلی كەسەبات و پیشەوەرەكانی ئەو مەیدانە دووپاتكردنەوە. 

PUKmedia  

21/8/2019 19:41:00