بچۆ به‌ولاوه‌

بچۆ به‌ولاوه‌

خوا به‌خێرى بگێڕێ ئه‌مشه‌و خه‌وێكى خۆشم به‌ باپیرى ره‌حمه‌تیمه‌وه‌ بینى، وتى جێگه‌كه‌م زۆر باشه‌، ئێوه‌ش كه‌ نه‌خۆش كه‌وتن بچن بۆ ئیسعاف فه‌ورییه‌كه‌. له‌هه‌ڤاڵێكى سه‌ره‌وه‌م پرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى چه‌ند كه‌سن، وتى كام ته‌كه‌تول؟ نامه‌یه‌كى شیرینم بینى بۆ فه‌رهادى نووسیبوو ئه‌ڵێ من دڵى خۆمم پێ به‌خشیت به‌ڵام تۆ پێویستت به‌ شعوربوو. مودیرى ئه‌شیعه‌ى سنگه‌كه‌ ئه‌ڵێ ئه‌و كورده‌ى ته‌حه‌مولى وه‌زعى كه‌ركوك بكات حه‌وت په‌راسوى له‌ عۆمه‌تى محه‌مه‌د زیاتره‌. وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و كچه‌ى بۆنى نێرگه‌له‌ى لێ نه‌یه‌ت موسه‌قه‌ف نى یه‌. یه‌كێتى بێكاران داوا له‌ هاوڵاتیان ئه‌كات هه‌ركه‌سێ ئیشى بۆ نادۆزرێته‌وه‌ له‌ گوگڵدا بۆى بگه‌ڕێ. له‌ مودیره‌كه‌مانم پرسى هیچ بووه‌؟ وتى نه‌خێر وتم ئه‌ى بۆچى وا تووڕه‌ى؟ وتى هه‌ر بۆ ئیحتیات. دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئافره‌ته‌ هه‌ق وایه‌ هه‌موومان قۆڵى مه‌ردانه‌ى لێ هه‌ڵبكه‌ین و به‌رگرى له‌ ژن بكه‌ین. مه‌سئوله‌كه‌مان جاران ئه‌چوو بۆ جه‌وله‌، ئێستا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ قوبرس ئه‌چێ بۆ كۆنكه‌ن. سووچى مێزى هه‌ڤاڵێكیان بۆ زووم كردم پرۆژه‌ به‌ پرۆژه‌ ئه‌ڵێ بچۆ به‌ولاوه‌.

19/8/2019 14:52:00