لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لێپرسراوێكی نوێ بۆ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن داده‌نێت له‌جێگه‌ی شۆڕش ئیسماعیل ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كاربوو.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی پێشووی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی پێ به‌خشرا، مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریدا له‌جێی ناوبراو ئه‌و پۆسته‌ ببه‌خشێته‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و له‌سبه‌ینێوه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ناوبراو وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌وامده‌كات.


PUKmedia دیار ستار

17/8/2019 13:48:00