به‌سره‌.. پۆلیسێك كوژرا

له‌ئه‌نجامی برینداربوونی له‌ئۆپراسیۆنێكی دژ به‌ باندی فرۆشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان پۆلیسێك له‌به‌سره‌ گیانیله‌ده‌ستدا.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پۆلیسی به‌سڕه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌:"  دوای ئه‌وه‌ی له‌ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا له‌ مه‌یدانی سه‌عدی به‌سڕه‌ برینداربوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ پۆلیسێك گیانیله‌ده‌ستدا".

 

وتیشی:" برینداربوونی ئه‌و پۆلیسه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ روبه‌ڕووی باندێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌مه‌یدانی سه‌عد بووبوونه‌وه‌و ئه‌مه‌ سێهه‌م پۆلیسه‌ كه‌له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا گیانیله‌ده‌ستدابێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

13/8/2019 21:39:00