سڵاحه‌دین.. باران ده‌بارێت

له‌سنوری پارێزگای سڵاحه‌دین بارانبارین ده‌ستی پێكردوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌و ئاگر له‌به‌شێكی پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌كه‌وێته‌وه‌.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارانبارین له‌ قه‌زای بێجی له‌سنوری پارێزگای سڵاحه‌دین ده‌ستی پێكردوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌وه‌ ئاگر له‌ناو پاڵاوگه‌ی بێجی دروست بووه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یدان".

 

PUKmedia سۆمه‌ریه‌نیوز

 

 

 

13/8/2019 19:48:00