دهۆك.. به‌ڕووداوی هاتوچۆ كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا

له‌سنوری قه‌زای به‌رده‌رش له‌پارێزگای دهۆك به‌هۆی دوو رووداوی هاتوچۆوه‌ كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداو هه‌شتی تریش برینداربوون.

 

هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندوه‌:" له‌سێیه‌م رۆژی جه‌ژندا به‌هۆی دوو رووداوی هاتوچۆوه‌  كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداو هه‌شتی تریش برینداربوون".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی".

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

 

13/8/2019 18:22:00